ریسۆرتی شنگلبانە کە لەسەر شاخێک بە بەرزی ١١٠٠ مەتر لە نزیک ڕواندز بنیات نراوە، پێکهاتەیەکی گەشتیاریی گشتگیر و خاوەن کەشوهەوایەکی فێنکی کوێستانییە. ئەم ریسۆرتە لە نزیک شوێنە گەشتیارییە ناسراوەکانی وەک گەلی عەلی بەگ و چیای کۆڕەک دایە.
لەم ریسۆرتەدا ڤێلایی تایبەت هەیە کە لە دوو ژووری نووستن لەگەڵ هۆڵێکی فراوان و دوو گەرماو پێکدێت، کە توانای لەخۆگرتنی پێنج کەسی هەیە و باخچەیەکی جوان و تایبەتی هەیە. هەروەها هەموو شوێنەکانی مانەوە بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وەک کارەبای ٢٤ کاژێری، ئینتەرنێتی خۆڕایی، پارکینگی خۆڕایی، و شوێنی برژاوەی تایبەت دابینکراون. ئەمە شوێنێکی نموونەییە بۆ پشوویەکی ئارام و دوور لە ژاوەژاو.
:ژماردنی میوان لە زۆرترین